جامی سووپەری ئەورووپا

جامی سووپەری ئەوروپی - سووپەرکەپ پاڵەوانییەتییەکی فەرمییە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە سەرپەرشتی دەکرێ هەموو ساڵێک بە بەشداری پاڵەوانانی ئەو ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و پاڵەوانی خوولی ئەوروپی ، ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ یەکەم جار لەساڵی ١٩٧٣ ئەنجامدرا بەفەرمیی و یەکەم براوەش یانەی ئەیاکس ئەمستەردامـی هۆڵەندی بوو ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو توانی لە یانەی سێڤیلیەی ئیسپانی بباتەوە بۆ جاری یەکەم لە مێژوویدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ٥ - ٤ دوای ئەوەی هەردوولا بەگۆڵێك یەکسانبوون لە یاریگای کاراسکس لە یۆنان

خوولی سووپەری ئەوروپی
دامەزراندن١٩٧٣
ناوچەئەورووپا
ژمارەی تیمەکان٢
کۆتا پاڵەوانئینگلتەرا مانچستەر سیتی
(یەکەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئیتاڵیا ئەی سی میلان
(٥ نازناو)
دروشمNo To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی)
ماڵپەڕی فەرمیOfficial website

براوەکانی جامی سووپەری ئەوروپی بەپێی وڵاتان

دەستکاری
وڵاتپاڵەوانپلەی دووەم
 ئیسپانیا۱٤۱۲
 ئیتاڵیا٩٤
 ئینگلتەرا١٠۱۰
 ھۆلەند٣٣
 بەلجیکا٣-
 پورتوگال١٣
 سکۆتلاند١١
 ڕووسیا٢٢
 ڕۆمانیا١-
 تورکیا١-
 ئەڵمانیا-٧
 سڕبیا-١
 فەڕەنسا-١
 ئوکراینا-١