زمانی دووەم

بە قسەکردنی کەسێک دەوترێ زمانی دووەم، یان کورتکراوەی L2 کە ئەو زمانەی ئاخاوتنی پێدەکا زمانی ڕەسەن (زمانی یەکەم یان L1) خۆی نەبێت کە بەردەوام گفتوگۆی پێدەکات، بەڵکو فێری زمانەکە بووە (نموونە زمانە بیانییەکان، یان زمانێکی جیاواز لەوەی کە لە وڵاتەکەیدا ھەیە).

زمانی بیانی

دەستکاری
قوتابییەکی ئەڵمانی خۆی فێری زمانی فەڕەنسی دەکات. ئینگلیزی (١٫٥ ملیار فێربووی ھەیە), فەڕەنسی (٨٢ ملیۆن فێربووی ھەیە) و چینی (٣٠ ملیۆن فێربووی ھەیە) ئەو سێ زمانە یەکێکن لەو زمانە بیانیانەی کە زۆرترین فێربوویان ھەیە بەربڵاوترینن لە جیھاندا.

بۆ نموونە زمانی ئینگلیزی، لە وڵاتانی ھیندستان،[١] پاکستان، سریلانکا، بەنگلادیش، فلیپین، و ھەندێ لە وڵاتانی نۆردیک لەگەڵ ھۆڵەندا وەک زمانی دووەم بەکاردێت بۆ قسەکردن لەلایەن دانیشتووانیانەوە، لەبەر ئەوەی بە مناڵی فێری بوون و ھەندێجار بەکاری دێنن وەک زمانی جێگرەوە؛ ھەروەھا لەھەندێ بەشی باشووری ئاسیا بریتییە لە زمانی فەرمی لە دادگاکان و دەزگا حکومییەکان و کاری بازرگانی، بەھەمان شێوە زمانی فەڕەنسی لە جەزائیر، مەغریب و توونس، لەکاتێکدا زمانی فەرمی ھیچ کام لەو وڵاتانە نییە بەڵام بەشێوەیەکی بەربڵاو ھەردوو زمانی فەڕەنسی و زمانی عەرەبی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکاردێت، لە ھەمانکاتدا ھەندێ لەو وڵاتانەی سەر بە یەکێتی سۆڤییەتی-پێشوو بوون لەوانە ئوکراینا، ئۆزبەکستان، قرغیزستان و کازاخستان، زمانی ڕووسی وەک زمانی دووەم بەکاردێنن و لێی تێدەگەن.

زمانL2 قسەپێکەر (Weltalmanach ١٩٨٦)L2 قسەپێکەر (Ethnologue.com)
١- ئینگلیزی١٩٠ ملیۆن٩٧٩ ملیۆن
٢- ھیندی-ئۆردوو١٥٠ ملیۆن>٥٠٠ ملیۆن
٣- ڕووسی١٢٥ ملیۆن١١٠ ملیۆن
٤- فەڕەنسی٢٧٠ ملیۆن٢٨٠ ملیۆن
٥- پۆرتوگالی٢٨ ملیۆن١٥ ملیۆن
٦- عەرەبی٢١ ملیۆن٢٤٦ ملیۆن
٧- چینی٢٠ ملیۆن١٧٨ ملیۆن
٨- ئیسپانی٢٠ ملیۆن٧١ ملیۆن
٩- ئەڵمانی٨٠ ملیۆن٨٨ ملیۆن
١٠- ژاپۆنی

٨ ملیۆن١ ملیۆن
ئەو زمانانەی زۆرترین قسەپێکەری ڕەسەنیان ھەیە لە جیھاندا
زمانقسەپێکەر (ملیۆن)
چینی٩١٨
ئیسپانی٤٧٦
ئینگلیزی٣٣٥
ھیندی-ئۆردوو٣٣٠
بەنگالی٢٣٠
عەرەبی٢٢٣
پۆرتوگالی٢٠٢
ڕووسی١٦٢
ژاپۆنی١٢٢
جاڤانی٨٤٫٣

تێبینی و سەرچاوەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Mar 14, TNN /; 2010; Ist, 00:20. "Indiaspeak: English is our 2nd language | India News - Times of India". The Times of India (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-25.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)