مێرنیر ٢
مێرنیر ٢ کەشتییەکی ئاسمانی ئەمەریکییە. لە ساڵی ١٩٦٢ رەوانە کرا بۆ ھەسارەی ڤینوس بە مەبەستی ئەوەی بزاندرێ ئایا ژیان لەسەر ھەسارەی ڤینوس ھەیە یان نا.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/90/Mariner_2.jpg/220px-Mariner_2.jpg)
مێرنێر١ و مێرنێر٢
دەستکاریئەو ٢ کەشتییە: مێرنێر١ و مێرنێر٢، ئامانجیان ناردن بوو بۆ سەر ھەسارەی ڤینوس تا زانیار و داتای نوێ و گرنگ لەسەر ئەو ھەسارەیە بدۆزنەوە.ئەو ٢ ئامێرە لە ناو مووشەکی ئەتڵەس ئەجینا نێردران. ئەو ئامێرانە کێشیان زۆر کەم بوو، کۆی کێشەکەیان ٢٠٢ کیلۆگرام بوو.
ناردن و ئاگا لێبوونی
دەستکاریئامێری مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە نێو دڵی مووشەکی (ئەتڵەس ئەجینا ب)، و پەیوەندی لەگەڵ ٣ ناوچە ھەیە بۆ ناردنەوەی زانیاری و داتاکان: یەکەم کالیفۆرنیا، دووەم باشووری ئەفریقا، سێیەم ئوسترالیا، لەگەڵ ھەبوونی مێشکی ئەلیکترۆنی کە بە وزەی خۆر و کارەبا ئیش دەکات.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e3/Atlas_Agena_with_Mariner_1.jpg/220px-Atlas_Agena_with_Mariner_1.jpg)
ئامانجی
دەستکاریئامانجی ناردنی بوو بۆ ئاشکراکردنی ئاو و ئاشکراکردنی پلەی گەرمی سەر ھەسارەی ڤینوس، و ئاشکراکردنی بوونی ھەڵمی ئاویی.مێرنێر١ لە ٢٢ی یۆلیۆی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بەلام لەبەر ھەبوونی کێشەیەک دوای تەقاندنی کە ٢٩٠ چرکە لە ڕێگە بوو و تەقییەوە.مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی ساڵی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە سەرکەوتووی، لە دووری ٣٤٫٧٧٠ ھەزار کیلۆمەتر، لە ٣ یەنایەری سالی ١٩٦٣ پەیوەندی مێرنێر٢ لەگەل زەوی برا.
ئامێرەکانی مێرنێر٢
دەستکاری- مێشکی ئەلیکترۆنی
- لێزەری سەروو وەنەوشەی
- وزەی خۆر
- تەلیسکۆب
- ئامێرێک لۆ پەیوەندی بە راداری زەوی
- ئامێرێک لۆ پێوانی گەرمی
سەرچاوە
دەستکاریمێرنێر٢ ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرنیر ٢ تێدایە. |