ڕۆبێرت دوڤۆڵ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ڕۆبێرت سێڵدن دوڤۆڵ (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١) ئەکتەر و دەرھێنەرێکی ئەمەریکییە. دوڤۆڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری پێدرا بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی Tender Mercies لە ساڵی ١٩٨٣. ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانییە.
ڕۆبێرت دوڤۆڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١
نیشتەجێی | پلەینس، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ھاوسەر | باربرا بێنجامین (ھاوسەرگیری ١٩٦٤؛ جیابوونەوە ١٩٧٥) گەیڵ یەنگ (ھاوسەرگیری ١٩٨٢؛ جیابوونەوە ١٩٨٥) لوسیانا پێدرازا (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٣) |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریدوڤۆڵ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا لەدایکبووە، دایکی ناوی میلدرد ڤیرجینیا ھارت و باوکی ناوی ویلیام ھاوارد دوڤۆڵ بووە. لە ساڵی ١٩٥٣دا، لە زانکۆی پرنیسیپا دەرچووە.
ژیانی پیشەگەری
دەستکاریدوڤۆڵ یەکەم ڕۆڵی لەساڵی ١٩٦٢ بوو لە فیلمی To Kill A Mocking Bird، دواتریش لە فیلمی کاپتن نیومانیشدا دەرکەوت لەساڵی ١٩٦٣.
یەکێک لە دیارترین دەرکەوتنەکانی دوڤۆڵ لە فیلمی سەرۆک خێزان بوو لەساڵی ١٩٧٢، کە دواتر بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش پاڵێورا. جگە لەمانەش، بەشداری لە فیلمی Apocalypse Now کردووە و لەوێشدا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. دوڤۆڵ بە یەکێک لە ئەفسانەکانی ھۆڵیوود دادەنرێت و ھەمیشە بە ئەکتەرە ڕۆح سووکەکە ناسراوە. [کێ وتی؟]
ژیانی تایبەتی
دەستکاریلەڕووی سیاسییەوە دوڤۆڵ باوەڕی بە لیبرالیزمە.
دوڤۆڵ لە ساڵی ١٩٦٤دا، باربرا بێنجامینی کردە ھاوسەری و دواتر لە ١٩٧٥ جیابوونەوە. لە ساڵی ١٩٨٢دا، گەیڵ یەنگی کردە ھاوسەر تاکو ١٩٨٥. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥دا، لوسیانا پێدرازای کردە ھاوسەری و تاکو ئێستاش بەیەکەوەن.
دوڤۆڵ ھیچ منداڵێکی نییە، و لە پلەینس، ڤیرجینیا نیشتەجێیە.
فیلمە دیارەکانی
دەستکاریدوڤۆڵ لە چەندەھا فیلمی دیاردا دەرکەوتووە، لەوانە:
- To Kill A Mockingbird (١٩٦٢)
- M*A*S*H (١٩٧٠)
- سەرۆک خێزان (١٩٧٢)
- Tomorrow (١٩٧٢)
- Apocalypse Now (١٩٧٩)
- Colors (١٩٨٨)
- The Apostle (١٩٩٧)
- The Judge (٢٠١٤)
تۆمارە جیھانییەکان
دەستکاریلە ساڵی ٢٠١٥دا، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی، دوڤۆڵ بووە پیرترین ئەکتەر کە پاڵێورابێت بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ ڕۆڵی باوکە پاڵمەر لە فیلمی The Judge.
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت دوڤۆڵ تێدایە. |