تەرزە جاف

نووسەر و وەرگێڕی کورد


تەرزە فایەق جاف (لەدایکبووی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢، سلێمانی) نووسەر، وەرگێڕ، توێژەر و شاعیری کوردی سەدەی بیست و بیست و یەکە.

تەرزە جاف

لەدایکبوون (١٩٧٢-١١-٠٥) ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نیشتەجێیھەولێر
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترتەرزە جاف
پیشەنووسەر و وەرگێڕ
چالاکبوون٢٠٠٧
ئایینئیسلام
ھاوسەرفەرھاد پیرباڵ (جیا بوونەتەوە)
مناڵ(ەکان)تنۆک و ڕۆدان
خزمەکانخەسرەو جاف

ژیاننامە

دەستکاری

ناوی تەواوی تەرزە فایەق جافە. ڕۆژنامەنووس و ھۆنەر و چالاکوانێکی بواری ئافرەتانیشە. ساڵی ١٩٩٥ بەکالۆریۆسی لە بواری جوگرافیا بەدەست ھێناوە لە زانکۆی سەلاحەددین (ھەولێر). لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠٠٧ لە ئاژانسی (أصوات العراق) وەک نووسەر و وەرگێر کاری کردووە. ھاوسەری پێشووی نووسەر و فیلسووف دکتۆر فەرھاد پیرباڵ بوو کە بەھۆی ئەم پەیوەندییەیانەوە بەھرە و توانای ئەدەبییان بەرزەفڕ ببوو و زۆر لەژێر کاریگەریی یەکتردا بوون. ساڵی ٢٠١٦ وەکوو پێشکەشکار لە دامەزراوەی میدیاییی کوردستان ٢٤ دامەزرا. پێنووسەکەی بە نووکێکی تیژی ھێزی ژن ھەژمار دەکرێت لە جیهانی ئەدەبیاتی کوردیدا.

بەرھەمەکان

دەستکاری
  • توێژینەوە لە مێژووی کورد، کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی مێژوویی و جوگرافی (وەرگێڕان)
  • پەتاتە بخۆن، کۆمەڵە کورتەچیرۆک (وەرگێڕان)
  • من ھەبم یاخود نا ئەمەیە زەلکاوەکە (ھۆنراوە)
  • لە کەوتنەخوارەوەشدا باڵەکانم ئاسمانیان ھەژاند (ھۆنراوە)
  • چەندین بابەتی ھەمەلایەنە لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان

پێشانگا

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری