ژۆلیۆ سیزار(گۆڵپارێزی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٧٩)
ژۆلیۆ سیزار یان جۆلیۆ سیزار (لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ١٩٧٩)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری بەڕازیلییە و وەک گۆڵپارێز یاری کردووە. لەلایەن شارەزایانەوە وەک یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان و ھەڵبژاردەی بەڕزایل لە سەردەمی خۆیدا دادەنرێت. سیزار حەوت ساڵ لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە و لەگەڵیدا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ و جامی جیھانی یانەکانی فیفای ٢٠١٠ بەدەست ھێناوە. لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ نازناوی باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیتاڵیا پێبەخشرا، و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ٢٠٠٩، کە تێیدا پلەی ٢١ی وەرگرت. ھەروەھا دوای وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ وەک باشترین گۆڵپارێزی یانەکانی یەکێتی ئەورووپا دەستنیشانکرا و خەڵاتی دەستکێشی زێڕینی لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠١٣ بەدەستھێنا. سیزار ٨٧ یاریی نێودەوڵەتی بۆ بەرازیل ئەنجامداوە. بۆ مۆندیالی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ و ٢٠١٤ و دوو پاڵەوانێتی جامی کوپا ئەمریکا بانگێشتکرا.
ژۆلیۆ سیزار | |
---|---|
بە پورتوگالی: Júlio César | |
لەدایکبوون | Duque de Caxias، بەڕازیل | ٣ی ئەیلوولی ١٩٧٩
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Júlio César Soares de Espíndola |
ھاوسەر | Susana Werner |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | goalkeeper |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی کیشوەرەکانی فیفای ٢٠٠٩ |
خول | پرێمیەرلیگ، Major League Soccer |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tekstowo.pl/wykonawca,julio_c_sar.html |
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژۆلیۆ سیزار(گۆڵپارێزی تۆپی پێ، لەدایکبووی ١٩٧٩) تێدایە. |